سه‌رۆكه‌ كورده‌كه‌ی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ده‌ستی  له‌ كاره‌كه‌ی  كێشایه‌وه‌

0
674
قوە جەوییە

حسین کەرکوکی- SNN Sport

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی  ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین  له‌ پۆستی سه‌رۆكی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ به‌ هۆی دۆخی تایبه‌تییه‌وه‌ ئاشكرا كرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” حه‌مه‌ ئه‌مین لە ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی وتویه‌تی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی پێویست ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت، به‌ هۆی دۆخی تایبه‌تی خۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌ و سوپاسی خۆی پێشكه‌ش هه‌موو ئیداره‌ و هانده‌ران كردووه‌ “.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ وتی:” ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ شوێنه‌كه‌ جێده‌هیڵێت و متمانه‌ی هه‌یه‌  ده‌سته‌ی گشتی کەسێکی شیاو بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی یانه‌كه دابنێن‌”.

 

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ پێشتر هەواڵ هه‌بوون   نێتێک هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ و پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ به‌ هۆی بوونی كێشه‌ له‌ ناو یانه‌كه، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە‌ “.

یانەی قوە جەوییە توانیویەتی 6 جار ببێتە پاڵەوانی عێراق و 4 جاریش جامی بردووەتەوە لەگەڵ 3 نازناوی جامی یەکێتی ئاسیا.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this