
رانیە- فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی شەکری سپی لە چەوەندەر لە سنووری قەزای ڕانیە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیەش دەڵێت :” کارگەکە پڕۆژەیەکی ستراتیژیەو دەبێتە هۆی بوژانەوەی ژێرخانی کشتوکاڵ لە ڕاپەڕین”
خدر عەبدوڵا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی شەکری سپی لە چەوەندەر لە سنووری قەزای ڕانیە دراوە و بڕیاریشە ئەو کارگەیە بە هاوبەشی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت دابمەزرێنرێت، وە شوێنی کارگەکەش دەکەوێتە ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە.
وتیشی ” کارگە لەسەر رووبەری 50 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و لە ئێستاشدا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکار و مامەڵە یاساییەکانن بۆ ئەوەی دواتر دەست بکرێت بە دامەزراندنی ئەو کارگە ستراتیژیە کشتوکاڵیە و دامەزراندنی کارگەکەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە بوژاندنەوەی ژێرخانی کشتوکاڵی لە راپەڕین ”
باسی لەوەشکرد: “کارگەکە بەرهەمی چەوەندەری جوتیارانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی هەرێم دەکڕێتەوە و شەکری سپی لێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش وا لە جوتیاران دەکات روو لە چاندنی چەوەندەری شەکر بکەن و هاوکات ژمارەیەکی زۆر هەلی کاریش دابین دەکات” .
هاوکات بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ، ئەولەویەتی دامەزراندن لە کارگەکە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکانە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17