بە هەماهەنگی ئەمەریكییەكان شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەڵەبجە پێکدەهێنرێت

0
187

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەمەبەستی خێرا كۆنتڕۆڵكردنی رووداوەكان و دانانی بەرنامە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە كتوپڕەكان، بۆیەكەمجار ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمەریكی (USID) بەهەمانگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، شانەی قەیرانەكان پێكدەهێنن و قایمقامی هەڵەبجەش باس لە گرنگی ئەم شانەیە دەكات.

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی دانانی بەرنامە و پلانی خێرا و گونجاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئو كێشە و قەیرانانەی كە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ڕوو لە سنوورەكەمان دەكەن، ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمەریكی (USID) سەردانیانكردین و پێشنیاری ئەوەیانكرد كە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەیانەوێت شانەی قەیرانەكان دروستبكەن، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و بە بەشداری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی هاوت كە لەلایەن ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمریكییەوە كۆمەكی دارایی دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كاری سەرەكی ئەم شانەیە كاركردنە لە پێناو خێرا كۆنتڕۆڵكردنی رووداوە كتوپڕەكانی وەك لافاو و ئاگركەوتنەوە و رووداوە سروشتییەكان و قەیرانە چاوەڕواننەكراوەكان، بۆیە هەردوولامان جەختمان لەوە كردەوە كە دروستكردنی شانەی قەیرانەكان پێداویستییەكی هەنوكەییە بۆ ئێستای هەڵەبجە”.

قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی وت:” شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەڵەبجە لە نوێنەری دامودەزگا خزمەتگوزاریەكانی حكومەت و چەند رێكخراوێكی مەدەنی پێكدێت و لە قۆناغی یەكەمدا ئەم شانەیە هەڵدەستێت بە ئامادەكردنی پلانی پێشوەختە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە چاوەروانكراوەكان لەژێر چاودێری پارێزگار پاشان لە قۆناغی جێبەجێكردنی پلانەكاندا داوای هاوكاری مادی لە ڕێكخراوی پەرەپێدانی ئەمەریكی دەكەین بۆ جێبەجێكردن و راپەڕاندنی ئیشوكارەكان، كە ئەمە بۆ یەكەمجارە شانەیەكی لەم جۆرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان پێكبهێندرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this