ئەڵمانیا بۆ تورکیا ” هەراسانکارییەکانت لە دەریای سپی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگرە”

0
550

SNN

“هایكۆ ماس”، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ یۆنان وتی: “پێویسته‌ توركیا كرده‌وه‌ هه‌راسانكاره‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت”.

هەرەوە‌ها راشیگەیاند :”كرده‌وه‌ هه‌راسانكاره‌كانی” له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی رابگرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد “له‌ باره‌ی گه‌ڕانی توركیا به‌ دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان زۆر روونه‌. ده‌بێت رێز له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا نایه‌ته‌ دی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وانه‌ی رابگرێت، كه‌ ناوچه‌كه‌یان هه‌راسانكردووه‌”.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، توركیا بۆ رووپێوی جیۆلۆجی و ناردنی كه‌شتی به‌دواداگه‌ڕان له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست مۆڵه‌ت له‌ كه‌س وه‌رناگرێت و ناچێته‌ ژێر باری مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێكه‌وه‌.

یۆنان و میسر و قوبرس، كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ كنه‌ و پشكنینی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و پێیان وایه‌ توركیا سنووری ئاوی ئه‌وانی به‌زاندووه‌ و به‌ بێ ره‌چاوكردنی مافی ئه‌وان له‌ ده‌ریادا سه‌رقاڵی رووپێوی جیۆلۆجییه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت و غازدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this