هەولێر؛ هاوسەرێک خێزانەکەی خۆی بەفیشەک لە بەرچاوی دایک و خوشکەکەی دەکوژێت

0
3135

SNNـ مەودا مستەفا

لە قەزاری بنەسڵاوەی شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرێک خێزانەکەی خۆی بە فیشەک دەکوژێت.

پەیامنێری SNN لەهەولێر رایگەیاند: رووداوەکە بەم شێوەیە بووە “دوای ئەوەی پیاوەکە هاوسەرەکەی بۆ ماڵی دایکی دەباتەوە لەناو ماڵی دایکی و لەبەرچاو دایک و خوشکەکانی چەن فیشەکێک بە خێزانەکەیەوە دەنێت و دەست بەجێ دەیکوژێت”.

وتیشی، “راستەوخۆ کەسی تەقەکەر دوای رووداوەکە دەستگیرکراوە، SNN پەیوەندی کرد بەوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو”.

بەشی بکە لە
تاگەکانهەولێر
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this