له‌ خانه‌قین به‌قه‌ناس تەقە لە سوپای عێراق کرا

0
249

SNN- سیروان حه‌سه‌ن

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گوندێكى نزیك خانه‌قین له‌ كاتێێكدا هێزێكى سوپاى عێراق سه‌قاڵى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین بوون له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌ قه‌ناس ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و سه‌ربازێك به‌ سه‌ختى برینداربوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خانه‌قین به‌ SNNى راگه‌یاند: كاژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ نزیك گوندى شێرك سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌ چه‌كى قه‌ناس ته‌قه‌ له‌ سوپاى عێراق كراوه‌ سه‌ربازێك گوله‌یه‌ك به‌ر سكى كه‌وتووه‌ و به‌ سه‌ختى برینداربووه‌.

وتیشى، “هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌رقاڵى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینن بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانى داعش و تاوه‌كو ئێستاش هێزه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداره‌كاندان”.

لە بەردەوامی شەرو پێکدادانەکانی سوپای عێراق و داعش لە خانەقین سێ سەربازی دیکەی عێراق بریداربوون بەمەش کۆی بریندارەکان گەیشتە چوار سەرباز.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this