وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاند

0
801

SNN- مەودا مستەفا

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سێشەممە21 تەمموز، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لەهاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان کرا لەگەڵ خۆ رێکخستنەوەی فرۆکەخانەو مەرزەکان و هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ناوخۆو دەرەوەی هەرێم.

گرنگترین ئەو خاڵانەی کە رێبەر ئەحمەد لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا ئاماژەی پێکرد:

* هاتووچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە .
*رێگە دەدرێت بە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان بێنە نێو هەرێمی کوردستان .
* لە فرۆکەخانەکاندا تاکو 1 ی مانگی داهاتوو گەشت ئەنجام نادریت.
* بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان .
*هاتووچۆ وەک جاران بە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت.
*چوون بۆ ئێران و تورکیا تەنیا بۆ کاری پێویست دەبێت بە ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی.
* بڕیارمانداوە هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاسانتر بکرێت.
*وەزیری ناوخۆ بریاریداوە لیژنە پێکبهێنێت بۆ سەردانی فەرمانگەکان و لێکۆڵینەوە لە کارەکانیان.
* مەترسی لەسەر هەر ناوچەیەک هەبوو دەسەڵاتی کەرەنتینە کردنیان هەیە.
*وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی دەردەکات بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان وشوێنە ئاینییەکان.
*بڕیارمانداوە جەژن نەکرێت و مەڕاسیمەکانیش ناکرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this