رۆجێر فیدرێر: وازهێنانم په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوێكی گه‌وره‌

0
124

SNN Sport

رۆجێر فیدرێر ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی سویسری خوازیاره‌ كه‌ ئاماده‌بێت به‌ رێژه‌ی 100%  بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتییەکان لە سەرەتای وەرزەوە.

فیدرێر روونیكرده‌وه‌:” حه‌ز ده‌كه‌م به‌شداربم له‌ پاڵه‌وانیتییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ، به‌رده‌وامی بده‌م به‌ قۆناغی باشترکردنی توانای جه‌سته‌یی ، هیوادارم كه‌ ئاماده‌ بم به‌ رێژه‌ی 100% له‌ كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ، تا به‌شداربم  له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رز له‌ سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:” من باوه‌ڕم به‌ كۆتا خه‌ون نیه‌ ، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ قورسه‌ ، وازهێنانم پەیوەست نیه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ ،  له‌ توانامدا بوو كۆتایی به‌ كاروانه‌كه‌م بهێنم پاش بردنه‌وه‌م له‌ نادال  له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ی 2017  بەڵام ئەو بڕیارەم نەدا”.

له‌ كۆتاییدا فیدرێر وتی:” ئەگه‌رله‌ كۆتایی  پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی وه‌رزی رابردوو سه‌ركه‌وتووبوومایه‌ ، وازم له‌ یاری تێنس نەدەهێنا ، زۆر به‌ بەهێزی  ئاره‌زوو ده‌كه‌م بگه‌رێمه‌وه‌ یاریگاكانی تێنس ، تا ئێستا هه‌ستم به‌ بێزاری نه‌كردووه‌ ، باگنینی راهێنه‌ر بەرنامەیەکی ئامادەسازی تووندی پێدام ب بۆ ماوه‌ی 20 هه‌فته”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this