وەزارەتی ناوخۆ فۆڕمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی کارا دەکات

0
1080
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ رێگەپێدان بە هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بۆ هاووڵاتیان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ جگە لەوەی دەسەڵاتی داوەتە پارێزگاکان، داواشیکردووە کە بە شێوەیەکی نیزامی و لە چوارچێوەی رێککارە تەندروستییەکان لە بازگەکان کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم دوێنێ سێشەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: باس لەهاتنی گەشتیارانیش بۆ هەرێمی کوردستان کراوە لەگەڵ خۆ رێکخستنەوەی فڕۆکەخانە و مەرزەکان و هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تا 02:00ی دوا نیوەڕۆ لەم لینکەی خوارەوە سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن:

https://moi.gov.krd/tregapidan/

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this