گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
384
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 22/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • لە راپرسییەکی رۆژنامەی سپۆرت میسی بە باشترین یاریزانی لا لیگا لەم وەرزە دیاری کراوە.
  • لە %81ی خوێنەران وای دەبینن میسی باشترینە بە بێ هیچ گومانێک و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش بنزیمە دێت.
  • ئانسۆ فاتی باشترین یاریزانی دەرکەوتووە لەم وەرزەی خولەکە.
  • ئۆبامیانگ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێ ناکاتەوەو هێشتا چاوەڕوانی ئەوەیە بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
  • رابیتەی لالیگا رەتیدەکاتەوە ئەنجامی یارییەکانی هەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە دووەکان دووبارە بکاتەوە.

مارکا:

  • سەرکەوتنەکانی ریاڵ مەدرید
  • لە راپرسییەکی رۆژنامەی مارکا کە زیاتر لە 1،360،000 کەس بەشدارییان کردووە، دەنگ بە یاریزانەکانی زیدان دراوە وەکو باشترین لەم وەرزە.
  • باشترین یاریزان بنزیمە بووە.
  • باشترین راهێنەر زیدان بووە.
  • باشترین گۆڵپارێز کۆرتوا بووە.
  • باشترین بەرگریکار رامۆس بووە.
  • باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند کاسێمێرۆ بووە.
  • باشترین هێرشبەر بنزیمە بووە.
  • باشترین یاریزانی ئیسپانیا لە خولەکە رامۆس بووە.
  • خراپترین گرێبەست لۆکا یۆڤیچ بووە.
  • باشترین یاریزانی خوار تەمەنی 21 ساڵی ئۆدیگارد بووە.
  • یانەی ئیسپانیۆل خراپترین بووە.
  • باشترین گرێبەست ئۆکامپۆسی یاریزانی یانەی سڤییا بووە.
  • باشترین یانەی براوە گرانادا بووە کە یانەیەکی ئیلهامبەخش بووە لە خولەکە.

ئاس:

  • ڤینسیۆسی کەنار دەریا و یاری مانچستەرسیتی.
  • بەرازیلیەکە پشووەکانی لەگەڵ میلیتاوی هاونیشتمانی لە دورگەی ئیبێزا لە ئیسپانیا بەسەر دەبات و زیدان ئەو یاریزانە لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان وەکو یەکلاکەرەوە دەبینێت بۆ هەڵگەڕانەوەی ئەنجامی یاریەکە، کە تێیدا ریاڵ مەدرید یاری چوون 2-1 دۆڕاوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئۆکسجینی خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 6 رۆژ لە پشوودایە بۆ ئەوەی پاتریەکەی بارگاوی بکاتەوە، ئەمەش بۆ ئاڵنگاریەکەی دژی یانەی ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • لەوانەیە یانەکانی دیپۆرتیڤۆ و نۆمانسیا بۆ  دادگا بانگ بکرێن و  رابیتەی لالیگا رەتیدەکاتەوە ئەنجامی یارییەکانی هەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە دووەکان دووبارە بکاتەوە.
  • مباپی دەرگا لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دادەخات و بۆ وەرزی داهاتوو لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this