دەبێت بەر لە هەر کەسێک گوزەرانی کرێکاران باشبکرێت

0
196

لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی یەکێتیی ریزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە

‏‎
‏‎سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار پەیامێک ئاراستەی کرێکاران دەکات و تێیدا، “داهاتوو بونیاد دەنێن لە پێناو کوردستانێکی گەشەکردوو، دەبێت بەر لەهەر کەس گوزەرانی کرێکاران باشبکرێت ، مافە یاساییەکانیان دەستەبەر بکرێت. لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەکەینەوە”.

‏‎”ئێمە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆمان بە بەشێک لەخەباتی ئێوە دەزانین بەو پێیەی هەوێنی هەموو گۆڕانێکن بەرەو نوێگەری و ئاوەدانی ھاوشانتان ھەنگاودەنێین” .

‏‎کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران، بنکەی جەماوەریی فراوانی یەکێتیین، ئێمەش لەم پێناوەدا هەوڵەکانمان بۆ باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چڕ کردۆتەوە و بەهیمەتی هەموو لایەک بەجۆش و خرۆشەوە بەڵێنی نوێبوونەوەی یەکێتییمان داوە. نوێکردنەوەی یەکێتیش دەبێتە داینەمۆی گۆڕانێک لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش بۆ سودی گشتی و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبێت.

‏‎لەم بۆنەیەدا ھاوتەریب لەگەڵ دروشمی (کرێکارانی جیهان یەکگرن)، خوازیارین کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران پێکەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بدەن لە پێناو بەدیھێنانی مافە پیشەییەکانتان و یەکێتیش داکۆکیکارو پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانتان دەبێت چونکە ، بەیەکێتیی ریزەکانی گەل هەموو سەرکەوتنەکان بەدیدێن.

لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا تەئکید دەکەینەوە لەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، پشتیوانی یەکێتیی ریزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە.

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1ی ئایار 2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this