بە بێ یەکێتی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئامادەکاریی دانیشتنی پەرلەمان کۆببێتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداریی ناکات.
کۆبوونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانانی بەرنامەی کارە لەسەر چەند پرسێک وەک کۆرۆنا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و خاڵە سنوورییەکان کە چاوەڕێدەکرێت لەدانیشتنی داهاتوودا بکرێنە تەوەری دانیشتنەکە.
چاوەڕێدەکرێت رۆژی یەکشەمەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت کە تیایدا بانگهێشتی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەرێم و بەغدا بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان لەدانیشتنەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی بەشداریی ناکات کە لە دەسەڵاتی ئەودایە ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی پەرلەمان بانگهێشت بکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17