عێراق و ئێران چەند گرێبەستێکیان لەبواری کارەبادا واژو کرد

0
160

SNN-

رەزا ئەردکانیان وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند “لەگەڵ لایەنی عێراقیی رێککەوتوون دوو گرێبەستی گەورە لەبواری چاککردن و پێشخستنی پیشەسازیی وزەی کارەبادا واژو بکەن”.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ماجد حەنتووش-ی هاوتا عێراقییەکەی، وەزیری کارەبای ئێران وتی: “گرێبەستەکان بۆ ئەوەن کە چیتر بەهەدەردان لە پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبادا روو نەدات لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلادا”.

ئەوەشی وت: “گرێبەستەکە چاککردنەوە و گۆڕینی بگۆڕەکانی دابەشکردنیش لەخۆ دەگرێت و رێککەوتنی کۆتاییان لەبارەوە کراوە لەگەڵ لایەنی عێراقی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this