وتەبێژی کۆشکی سپی “ترەمپ هەواڵی خۆش دەربارەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت”

0
508

SNN

وتەبێژی کۆشکی سپی کایڵی مکنانی وتی ” دۆناڵد ترەمپ رۆژی سێشەممە کاتێک کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دەستپێدەکاتەوە، جەخت دەخاتە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە چارەسەر و پێکوتەکانی ڤایرۆسەکە رادەگەیەنێت”.

لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا، رۆژانە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ شارەزایانی بواری تەندروستیدا کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبەست و بۆ چەند کاتژمێرێک وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دەدایەوە، بەڵام دواتر ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانیانە کەمبوونەوە.

مکنانی وتی “ترەمپ دوای ئەوەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان بۆ قسەکردن لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، “بەنیازە وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسان بداتەوە و کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەر رادەگەیەنێت سەبارەت بە چارەسەرکردن و پێکوتەکان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this