تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتیی لەوڵاتەکەی راگەیاند

0
173

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی بۆ ماوەی 3 رۆژ سەپاند لەوڵاتەکەی لە زیاتر لە 31 پارێزگا بەمەبەستی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە “قەدەغەی هاتووچۆ سەرتاسەرییە و بەهەموو شێوەیەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیش رێگەپێنەدراوە”.

تەنیا شوێنە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتیش بۆیان هەیە دەوام بکەن و رێگە نادرێت چێشتخانە و رێستۆرانتە گەورەکان خواردن پێشکەش بکەن مەگەر بە دلیڤەریی نەبێت.

تائێستا لە تورکیا 3 هەزار و 174 کەس بەکۆرۆنا مردوون و 120 هەزار و 204 کەسی دیکەش تووشبوون و 48 هەزار و 886 هاووڵاتی ئەو ووڵاتەش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
#SNN #COVID_19

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this