“بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 85 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون”

فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-ههوراز ئهحمهد
رێکخراوی (CPT)ی نێودەوڵەوتی رایگەیاند :”له ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 85 هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە شەهیدبوون و 95 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ چۆڵبوونی سەدان گوندى سنوورهكانى ههرێمى كوردستان، هاوكات وەڵامى قسەکانی کۆنسوڵی تورکیاى لە هەولێر دایهوه کە وتبووی تورکیا لە هێرشەکانیدا هاووڵاتی مەدەنیی ناکاتە ئامانج”.
كامهران عوسمان ئهندامى رێکخراوەکە وتیشی “بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی سی پی تی رایگهیاند :” لە مانگی 8ی 2015ـەوە تاوهكو ئێستا زیاتر لە 85 هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان شەهیدبوون و زیاتر لە 95 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، لەو ژمارهیهش 15 کەسیان تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2020دا بووە “.
ئاماژەی بەوەشکرد :”هەر بەپێی ئامارەکان دەوڵەتی تورکیا چەندین جار لە هێرشەکانیدا گوند و ناوچەى مەدەنی نشینەکانی بۆردومان و تۆپباران کردووە و بەهۆیانەوە سەدان گوند چۆڵکراون و رووبەرێکی فراوان لە ڕەز و باخی هاووڵاتییان لەناوچوون”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17