دوای 15 ساڵ بەسەر روودانیدا شەڕێک سەر هەڵدەداتەوە و کەسێک دەکوژرێت

0
1485

SNN- محەمەد مستەفا

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە بەنداوی سەروچاوەی ناحیەی بێتواتە لە قەزای ڕانیە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت: “رووداوەکە بەهۆی شەڕێکەوە بووە کە پێش 15 ساڵ لەنێوان بکوژ و کوژراو روویداوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەنداوی سەروچاوە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە کە پیشەی شوفێری ئەمبوڵانسی نەخۆشانەی چوارقوڕنە بووە، به 5 فیشەکی چەکی دەمانچە کوژرا .

وتیشی: “دوای رووداوەکە پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکی دەستگیر کرد و دواتر بکوژەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد، بە وتەی بکوژەکە هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕێکی نێوان بکوژ و کوژراو کە 15 ساڵ بەر لە ئێستا روویداوە”.

باسی لەوەشکرد: بە وتەی تۆمەتباری بکوژ 15 ساڵ بەر لەئێستا بەهۆی شەڕێک لەگەڵ کوژراوەکە قاچێکی لە دەستداوە و کەم ئەندام بووە، ئەمەش وای لە بکوژەکە کردووە کە قینی ئەو رووداوە لە دڵی خۆی هەڵبگرێت و بڕیاریداوە تۆڵە لە کوژراوەکە بکاتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بکوژەکە بە فێڵ کوژراوەکە بانگهێشتی بەنداوی سەروچاوە دەکات و لەوێ بە چەکی دەمانچە دەستڕێژی گولـلەی لێدەکات و دەیکوژێت .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this