“دراو و بازرگانییە ئەلیكترۆنییهكان له نێوان یارییه‌كى دۆڕاو و قازانجێكى خه‌یاڵیدا”

بازرگانی و دراوی ئەلیکترۆنی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د، سۆران
له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا چه‌ندین كۆمپانیا له هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى بازرگانى كردن به دراوى ئەلیكترۆنییهوه په‌یدابوون به‌هۆیه‌وه كه‌سانێكى زۆر مایەپووچ بوون و چاره‌نووسى سهرمایهكانیشیان نادیاره، ئابووریناسێكیش ده‌ڵێت: “ئه‌و بزنسه له زۆربه‌ى وڵاتاندا شكستى هێناوه له كوردستانیش كه‌سانێك ده‌یكه‌ن كه شاره‌زییان له‌و بواره‌دا كه‌مه”.
هونه‌ر كه‌مال، هاووڵاتییه‌كه به نزیكه‌ى 7 هه‌زار يۆرۆ به‌شدارى له بازرگانى دراوه ئەلیکترۆنییەکاندا كردووه له شارى سلێمانى جۆرى كاره‌كه‌ى ئه‌و كه به‌شدارى تێدا كردووه خۆى ده‌ڵێت “نوێیه و جیاوازه له هه‌موو ئەو جۆره دراوه ئەلیكترۆنییانهى كه پێشتر هه‌بوون، چونكه دراوه‌كه‌یان چووه‌ته ناو بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه و ده‌شڵێت: “ماوه‌ى دوو مانگه به‌شداریم كردووه توانیومه ئه‌و پاره‌یەی خستوومه‌ته نێو پڕۆژه‌كه‌وه به‌ده‌ستى بهێنمه‌وه و قازانجێكى باشم كردووه، ئه‌گه‌رچى له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین دراوى ئەلیكترۆنى جۆراوجۆردا په‌یدابوون به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌یان له بۆرسه‌دا نه‌بوون خاوه‌ندارێتى و شوێنیان دیارى كرا‌و نه‌بووە، بۆیه به‌شداریم نه‌كرد، به‌ڵام كاتێك ئه‌م جۆره دراوه نوێیه هاته كوردستانه‌وه دواى پرسیاركردن و به‌دواداچوون له باره‌ى كارهكانیەوە، خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌كم به‌شداریمان كرد.
وتیشى: “ئه‌م جۆره له بازرگانى به دراوى ئەلیكترۆنى نوێیه و هه‌ر كه‌سێك پاش به‌شدارى كردنى ده‌توانێت به پێى نرخى رۆژ پاره‌كه‌ى بكشێنێته‌وه ده‌رچێت له كاره‌كه، بنكه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه‌ش له بەریتانیایە و لقى له به‌شێك له وڵاتان هه‌یه و ده‌توانیت له كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا به ئۆنلاین بازاڕى بكه‌ن و كاڵا بكڕن به‌و دراوه ئەلیكترۆنییهوه”.
“زۆربه‌ى ئه‌م دراوه ئه‌لیكترۆنییانه ته‌نیا له تۆڕى ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕی پێوە ده‌كرێت واتا هیچ بوونێكى فیزیكییان نییه و هیچ دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت و بانکێك پاڵپشتییان ناكات، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دراوێكى دیكه بۆ كڕین و بازاڕكردن و گۆڕینه‌وه له رێى ئینته‌رنێته‌وه به‌كاردێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له تۆڕى ئینته‌رنێت بازاڕ ده‌كه‌ن ده‌توانن ئیمیڵى خۆیان و بڕى پاره‌كه‌یان بنێرن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌لوپه‌لى لێ ده‌كڕن و دواى پێكهاتن به كۆدێك دراوه‌كه ده‌چێته ناو جانتاى به‌رامبه‌ر، بەبێ ئه‌وه‌ى نێوه‌ند گیر و ده‌ڵاڵ و بانک ته‌ده‌خول له مامه‌ڵه و ئاڵووێرهكان بكات، زۆربه‌ى ئه‌و دراوانه هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى پێ ئه‌نجامده‌درێت له كڕینى پشكی كۆمپانیا و زه‌وى و ته‌لار و ئۆتۆمبێل و جلوبه‌رگ تاوه‌كو دەگات مه‌وادى هۆشبه‌ریش”.
10 جۆری بەربڵاوی دراوی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا هەن کە زۆرترین بەکارهێنەرانیان هەیە کە ئەمانەن (ئیسەرەیوم Ethereum، ریپڵ، Ripple XRP، لایتکۆین Litecoin LTC، تێزەر Tether USDT، بیتکۆین Bitcoin Cash BCH، لیبرا Libra LIBRA، مۆنێرۆ Monero (XMR)، EOS ، بیتکۆین ئێس ڤی Bitcoin SV BSV، باینانس کۆین Binance Coin BNB).
” 23 وەرەقەم بە کاتژمێرێکدا دواتر بۆم دەرکەوت بەهاکەی 33 دۆلارە”
فاخر عه‌زیز، بەشداربووی بازرگانی ئەلیکترۆنی QNET ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لە ساڵی 2018 بەشداری لە بازرگانی QNETدا کردووه کە لەو کاتەدا نزیکەی 4500 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان تێیدا بەشداربوو، وەک فاخر ئاماژەی پێدا، ئەو لە رێگەی هاوڕێیەکییەوە ئیشەکەی پێ ناسێنراوە بەشداری تێدا کردووە، بڕی دوو هەزار و 400 دۆلاری بەکاتژمێرێک و دروستکردنی (TC) یەک داوە، کە ئەکاونتێک بوو لەڕێگەیەوە بەشداری بازرگانییە ئەلیکترۆنییەکەی دەکرد. فاخر دەڵێت، :”دوای چەند مانگێک پێویستم بەپارە بوو، چونکە نەخۆم و نە هاوڕێکانم هیچ پارەکەیمان دەست نەکەوت، بۆیە ویستم ئەو کاتژمێرە بفرۆشم کە نزیکەی 23 وەرەقەم پێدابوو، کاتێک بردمە بازاڕەکانی سلێمانی تەنیا 90 دۆلاریان پێدام، چونکە وتیان کوالیتییەکەی هێندە خراپە کە هەر ئەوەندە پارە دەکات، بەڵام ئەو ئەپڵاین و ئۆفیسەرانەی کە لەلایان کارم دەکرد پێیان راگەیاندم لە سلێمانیدا کاڵاکانمان دەشکێنن بۆ ئەوەی بە نرخێکی هەرزان دووکانەکان بۆ خۆیانی هەڵبگرن، بۆیە بیبە دەرەوەی وڵات لەوێ کاتژمێرەکە پارەی راستەقینەی خۆی دەکات، دواجار لە رێگەی خزم و دۆستەکانمەوە توانیم وڵاتەکانی ئیمارات،بەریتانیا، ئەڵمانیایی پێبکەم و چەند کەسێکی شارەزا و فرۆشیاری کاتژمێر بیبینن، بەڵام لە بەریتانیا ئەوەیان پێڕاگەیاندم کە قایشی کاتژمێرەکە نرخی 20 دۆلارەو مەکینەکەشی 13 دۆلار، واتا کۆی کاتژمێرەکە بەهای 33 دۆلار بوو، بەڵام من زیاتر لە 23 وەرەقەم پێدا”.
“خۆم و چەند خزمێکم زیاتر لە 10 هەزار دۆلارمان لەم بازرگانیی ئەلیکترۆنییەدا فەوتا”
هه‌روه‌ها روونى كرده‌وه” لەگەڵ مندا برا و خاڵۆزا و هاورێی خۆمم بەشداری پێ‌کرد، بە کۆیی هەموومانەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلارمان بە چەند کاتژمێر و فلتەرێکی ئاودا، کە بەهای هەموویان نەدەگەیشتە هەزار دۆلار بەراورد بەوانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کوالیتی زۆر لەوەی بازرگانییەکە باشترە، بۆیە داوا لەحکومەتی هەرێم دەکه‌م چیتر نەهێلێت ئەم جۆرە کارانە بەناوی بارزگانی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان بڵاوببنەوە گیرفانی گەنجان و هاووڵاتییانی هەرێم بڕوتێنێتەوەو ئەو هەموو دراوەش لە ناوخۆوە برواتە دەرەوەی وڵات بۆ چەند کاڵایەک کە لە چەند سەد دۆلارێک تێپەڕناکات”.
“له هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و كاره نامۆیه چونكه سیستمى بانكى بونى نییه”
كه‌مال حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى له باره‌ى به‌شدارى پێكردنى هاووڵاتییان و بازرگانى به دراوى ئەلیكترۆنیهوه به SNNى راگه‌یاند :”مه‌به‌ست له بازرگانى و دروستكردنى دراوى ئەلیكترۆنى بۆ ئه‌وه بوو كه دراوى هه‌موو جیهان یه‌كبخرێت و بكرێته سیستمێك به ناوى دراوى ئەلیكترۆنى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش نه‌یتوانى به گۆڕینى چه‌ندین كۆمپانیا و جۆرهكانیشى ئامانجه‌كه‌ى خۆى بپێكێ، له هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و كاره نامۆیه، چونكه سیستمى بانكى تاڕاده‌ى نه‌بوون بوونى نییه”.
“ئه‌گه‌ر كه‌سانێك وه‌ك ئێمه له بابه‌ته‌كه تێبگه‌ن هه‌رگیز به‌شدارى ناكه‌ن”
وتیشى “خه‌ڵكانێكى زۆر هه‌ن چوونه‌ته نێو ئه‌و كارانه‌وه و پاره‌یان فه‌وتاوه و خانوویان فرۆشتووه، به بۆچوونى ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونى زانیارى و شارهزایهتى ته‌واوه‌تیان له بواره‌كه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سانێك وه‌ك ئێمه له بابه‌ته‌كه تێبگه‌ن هه‌رگیز به‌شدارى ناكه‌ن ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ئه‌و بازرگانی كردنه سه‌ركه‌وتوو بووبێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه سه‌قامگیرى مادییان تێدایه، به‌ڵام له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌و سه‌قامگیرییه بوونى نییه و سیستمى بانكیى لاوازه ئه‌وانه‌ى لێره به‌شدارییان كردووه ته‌نها له دەرەوە هه‌واڵه‌كانیان پێدەگات”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “بازرگانى به دراوى ئەلیكترۆنى له وڵاتى ئێمه شكستى هێناوه جگه له یارییه‌كی دۆڕاو هیچى دیكه ناگه‌یه‌نێت، بۆیه ئامۆژگارى هاووڵاتییان ده‌كه‌م خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كارانه و پاره‌كانیان نه‌خه‌نه ئیشێكه‌وه كه هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی نه‌بێت، چونكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كار به سیستمى ئەلیكترۆنى ناكات و سیستمى بانكیمان نییه كه خاڵێكى جه‌وهه‌رییه بۆ شكستى ئه‌و بزنسه”.
“ئەم بازرگانییه هه‌م له ڕووى شه‌رعییه‌وه گرفتى له‌سه‌ره له ڕووه ئابووریهكهشهوه ده‌كرێت بڵێین بزنسێكى هه‌ڵوه‌شاوه‌یه
بیلال سه‌عید، ئابووریناس زانیارى زیاتر له‌باره‌ى دراوى ئەلیكترۆنى و بازاڕى كردن له رێگاى ئۆنلاینه‌وه شیده‌كاته‌وه ”بازاڕى دراوه ئەلیكترۆنییهكانی یان بازرگانى هه‌ره‌مى یه‌كێك له‌و رووكاره بزنسییانهى له‌سه‌ر ئاستى جیهان بووەته جێگاى باس، ده‌كرێ بڵێن زۆرێك له وڵاتانى جیهانى ئه‌م بازرگانى كردنه له پاشه‌كشێدایه و به ماده و یاساى جیاواز قه‌ده‌غه كراوه، ژینگه‌ى ئه‌م دراوه ئەلیكترۆنییانه كارى تێدا ده‌كه‌ن ژینگه‌یه‌كى هه‌ژارنشینن و هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌یان كردۆته ئامانج له‌و بواره‌دا زانیاری‌یان كه‌مه و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه قازانجێكى زۆر كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه پێموایه ئه‌م بازرگانییه هه‌م له ڕووى شه‌رعییه‌وه گرفتى له‌سه‌ره، له ڕووه ئابوورییهكهشهوه ده‌كرێت بڵێین بزنسێكى هه‌ڵوه‌شاوه‌یه”.
“به ناوى ئه‌و بزنسه دۆڕاوه‌وه پاره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان چووەته ده‌ره‌وه”
وتیشى: “له رێگاى ئه‌م بازرگانى كردنه‌وه چه‌ندین هاووڵاتى پاره‌ی خه‌یاڵییان فه‌وتاوه و تووشى زیانى گه‌وره بوون و له بزنسهكهدا ده‌كرێت وه‌ك تاك قازانجى لێ بكرێت، به‌ڵام دواجار له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مووان به‌شدار نین له قازانج و داهاتدا، سه‌رئه‌نجام وا لێكده‌درێته‌وه بزنسێكه ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به دا‌و گرتنى چه‌ند كه‌سێكه، ئه‌و كه‌سانه‌ش ناتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك بوونى نییه كه رووبه‌ڕووى ببێته‌وه ئه‌وه‌ى هه‌یه له رێگاى ئینته‌رنێت و ئۆنلاینه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن نه‌ك ئاشناى بزنسه‌كه نین، به‌ڵكو شاره‌زاى به‌كارهێنانى جیهانى بازاڕكردن نین له ڕێگاى ئۆنڵاینه‌وه، به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا به ناوى ئه‌و بزنسه دۆڕاوه‌وه پاره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان چووەته ده‌ره‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17