بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان پشكنین بۆ وه‌رزشكارانی عێراق ده‌كرێت

0
151
خولی عێراقی

SNN Sport

وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق ئه‌نجامدانی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی بۆ وه‌رزشكارانی عێراق له‌ هۆڵی ( شه‌عب ) راگه‌یاند، ئەمەش بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان.

موه‌فه‌ق عه‌بدولوه‌هاب وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق لە لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق له‌دوێنێوه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان بۆ وه‌رزشكاران وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان “.

هه‌روه‌ها وتی:” ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان سەمپڵی پشكنینی  یه‌كه‌میان ئه‌نجامداوه‌ ، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به‌م نزیكانه‌ ده‌رده‌چێت  له‌ پێناو وه‌ستان له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی وه‌رزشكاران پێش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانیان “.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌  سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌ عێراق له‌ مانگی ئازاری رابردووەوە‌ وه‌ستاوه‌ به‌ هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌و تا ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە، خولی نایابی تۆپی پێش بە فەرمی هەڵوەشاوەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this