ته‌رمى ئه‌و سه‌ربازه‌ى دوێنێ شه‌و له پێكدادانى سوپاى عێراق و داعش كوژرا دۆزرایه‌وه

سه‌ربازێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئۆپراسیۆنێكدا دژى داعش| فۆتۆ: Javion Siders
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش له نزیك خانه‌قین په‌لامارى هێزێكى سوپاى عێراقیاندا، ئه‌مڕۆ ته‌رمى سه‌ربازێكیان دۆزییه‌وه كه له شه‌ڕه‌كه‌ى دوێنێدا كوژرابوو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى خانه‌قین وه‌ریگرتوون، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌رمى سه‌ربازێكى سوپاى عێراق له ناوچه‌ى (شێرك) نزیك خانه‌قین دۆزراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ببرێته نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین راسته‌وخۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌و سه‌ربازه له شه‌ڕه‌كه‌ى شه‌وى رابردوودا كوژراوه، به‌ڵام هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه و له‌به‌ر شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه نه‌یانتوانیووه له مه‌یدانى شه‌ڕه‌كه هه‌ڵیبگرنه‌وه”.
شه‌وى رابردوو له نزیك خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزێكى سوپاى عێراقیاندا و له ئاكامى شه‌ڕ و پێكدادان چوار سه‌رباز برینداربوون و سه‌ربازێك كوژرا، كه هه‌موویان به چه‌كى قه‌ناس پێكراون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17