92 تووشبووى كۆرۆنا له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

0
109
وێنه‌ى ته‌رمى یه‌كێك له‌وانه‌ى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایی كردووه‌ له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 706 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 197 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 92 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” 2 هه‌زار و 706 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “92 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 197 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 99 هه‌زار و 865 كه‌س تووشبوون، 67 هه‌زار و 147 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 441 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 4 هه‌زار و 42 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this