شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق كۆبووەوە‌

0
221

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری، لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغدا و هەولێرەوە، ئەمڕۆ هەینی 1 ئایاری 2020 كۆبوونەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد.

بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.

#SNN #KRG #IRAQ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this