هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: چالاكییه‌كانى توركیا له‌ سوریا ده‌رخه‌رى ویستى ‌ فراوانخوازى ئه‌و وڵاته‌یه‌

0
111
جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش

SNN

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رایگه‌یاند: چالاكییه‌كانى داعش له‌ سوریا تا دوا ئاست كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، ئاشكراشیكرد: رێگه‌ناده‌ین توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ باكوورى سوریا.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئۆنڵایندا له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌ دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى سوریاى باسكرد و وتى: “چالاكییه‌كانى داعش تاوه‌كو دوا ئاست كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا له‌وپه‌ڕى لاوازى خۆیدایه‌”.

له‌باره‌ى دۆخى سوریا و چالاكییه‌كانى توركیا له‌و وڵاته‌ جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه‌ نامانه‌وێت شه‌ڕ‌ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ین توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ باكوورى سوریا”، كه‌ مه‌به‌ست لێى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بوو.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “چالاكییه‌كانى توركیا له‌ باكوورى سوریا زۆرینه‌یان له‌ ویستى فراوانخوازى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌”.

بەشی بکە لە
تاگەکانجیهانداعش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this