
وشكبوونه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى سیروان كشتو‌كاڵى ژماره‌یه‌ك جوتیارى ناوچه‌كه كه كردویانه‌ته مه‌ره‌زه وشكبووه و داوا له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌یان بۆ بكات و ره‌نجیان به فیڕۆنهچێت.
عه‌لى عادل، جوتیارێكى دانیشتووى سنوورى گوندى كوڵه‌جۆ له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سنوورى گونده‌كه‌مان به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى سیروان ئاوى پێویست ناگاته هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى ناوچه‌كه”.
وتیشى: “ئێمه ژماره‌مان نزیكه‌ى 10 جوتیاره و ده‌یان دۆنم زه‌ویمان چاندووه و كردومانه‌ته مه‌ره‌زه له كه‌مئاویدا هه‌موو زه‌وییه‌كانمان وشكبووهتهوه، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕێ بووين ئاوه‌كه به‌رزبێته‌وه و دیسانه‌وه زه‌وییه‌كانمان به‌راو بكه‌ن، به‌ڵام بێ سوود بوو”.
ئه‌و جوتیاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ساڵانى پێشووتر زۆر باش بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر خراپه و داواكارین له لایه‌نى حكومه‌ت هاوكارمان بن له چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتى كهمئاوییه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نجمان به فیڕۆنهچێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: ” له سنوورى گوندى كوڵه‌جۆ كه سه‌نته‌رى ناحیهكهمانه سێ پڕۆژه‌ى ئاو هه‌یه و گرفتێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و جوتیارانه‌ش سه‌ردانیان نه‌كردووین بۆ ئه‌وه‌ى له كێشه‌كه‌یان بكۆڵينه‌وه”.
وتیشى: “داواكارین سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بتوانین گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ين به شێوازى دابه‌شكردنى جوتیاره‌كان بۆ سه‌ر شه‌و و رۆژ یان هه‌ر چاره‌سه‌رێكى تر كه گونجاو بێت تاوه‌كو كشتوكاڵه‌كه‌یان به فیڕۆنهچێت به‌هۆى كه‌مئاوییه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17