بایدن “ترەمپ یەکەم سەرۆکی رەگەزپەرستی ئەمریکایە”

0
114

SNN

جۆ بایدن کاندیدی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە لەکاتی ئێستادا رکابەرێکی سەرسەرختی ترەمپە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکات کە “دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکی رەگەزپەرستی ئەمریکایە”.

بایدن کە جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، لە ئیستادا رکابەری ترەمپە بۆ بۆستی سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ لە قسەکانیدا کێشە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دروست دەکات و بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت “ڤایرۆسە چینییەکە”.

بایدین باس لە ترەمپ دەکات و دەڵێت: قێزەونە تۆ خەڵک بە رەگەزپەرستی بانگ بکەیت لەسەر بنەمای رەنگی پێست و قژیان.

دەڵێت بە هەموو مانایەک رەگەزپەرستی لە ترەمپ بوونی هەیە کە ئێستا سەرۆکی ئەمریکایە و لە هیچ سەرۆکێکی تردا ئەم هەڵوێستانە بوونی نەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this