پۆتین دەخرێتە ژێر چاودێریی وردەوە

0
266

وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند: دوای تووشبوونی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، سەرۆکی وڵاتیش دەخرێتە ژێر چاودێریی وردی پزیشکییەوە.

دیمیتری بیسکۆف ئاماژەی بەوەشداوە “دوای تووشبوونی میخائیل میچوستین بە نەخۆشی کۆرۆنا، دەبێت ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکیش بخرێتەژێر چاودێریی وردەوە”.

دوێنێ میخایل میشوستن، سەرۆکوەزیرانی رووسیا لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند “ئەنجامی پشکنینی کۆرۆناکەم بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە، هەربۆیە پێویستە پابەندی یاساکانی خۆکەرەنتینکردن ببم لەپێناو سەلامەتیی هاوکارەکانم”.

#SNN #COVID_19 #RUSSIA

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this