لاهور شێخ جەنگی: یەكێتی شێوازی سیاسەتكردنی دەگۆڕێت

0
583

SNN-مەودا مستەفا

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە هەولێرەوە رایگەیاند: بەڵێنمانداوە بەئێوە و خوێنی شەهیدەكانتان، یەكێتی شێوازی سیاسەتكردنی دەگۆڕێت، چەقی ململانێی سیاسیمان دەهێنینە هەولێر.

ئەمڕۆ لەكاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگایەكی بنەڕەتی لە گەڕەكی شەهیدانی شاری هەولێر، لاهور شێخ جەنگی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: “من لێرەوە بەڵێندەدەم كە یەكێتی نوێ بڕیاریداوە، شێوازی سیاسەتكردنی لە هەرێمی كوردستان بگۆڕێت، بەو شێوازە تەقلیدیە نەبێت كە لە چەند ساڵی رابردوو كردومانە، چەقی ململانێی سیاسیمان دەهێنینە شاری هەولێر، لەكاتێكدا حكومەت و پەرلەمان لێرەن، لەكاتێكدا نوێنەرانی هەموو وڵاتەكان لێرەن”.

هەر لەوبارەیەوە وتی: “جگە لە هەولێر، لە دهۆك و زاخۆ، یەکێتی ململانێی سیاسی دەبێت، ناكرێت چیتر ئێمە لە سلێمانی دابنیشین چاوەڕێی ئەوە بكەین، كادیرەكانمان شەڕە سیاسییەكانمان بۆ بكەن”.

سەبارەت بە کردنەوەی ئەو خوێندنگایەشەوە وتی: “پڕۆژەكە لە ئەستۆی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و جگە لەم پڕۆژەیە ژمارەیەك پڕۆژەی تریش ئەنجامدەدەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this