ئەمشەو لەدوو کاتی جیاواز هێرشکراوەتە سەر گوندێکی کاکەیی

0
136

ئەمشەو هەینی ١ی ئایار لەدوو کاتی جیاواز چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی زەنقەر لەقەزای داقوق.

 

رەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی بە SNNی راگەیاند: کاتژمێر٩:٣٠ خولەکی ئەمشەو چەکدارانی داعش دەستڕێژی گولەیان لەهاوڵاتییەک کردووە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگوندی زەنقەر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

وتیشی: “لەکاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو جارێکیتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دوو گولە هاوەن ئاڕاستەی گوندەکە کراوە، بەڵام لەهەردوو هێرشەکەدا زیانی گیانی نەبووە”.

 

گوندی زەنقەر دانیشتوانەکەی کاکەیین و کەوتووەتە باشوری رۆژئاوای داقوق لەپارێزگای کەرکوک، هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادیش ئەرکی پاراستنی گوندەکەیان لەئەستۆیە و لەکەناری گوندەکەش رەبیەیان هەیە.

 

#SNN_EXCLUSIVE #ISIS #KERKUK

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this