ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له‌ خولی چینییه‌وه‌ بۆ رامۆس

0
159
رامۆس

SNN Sport

پێگەی ( دیفێنسا سەنتراڵ )ی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وە كرد كه‌ سێرجیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئۆفه‌رێكی به‌ مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كراوه‌ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌و یاریکردن  لە خولی چینی.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ كاپتنی یانه‌ی شاهانه‌ ئۆفه‌رێكی بۆ هاتووه‌  له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی خولی چینی کە ناوی  نه‌هێنراوه‌ به‌ مووچه‌ی 22 ملیۆن یۆرۆ له‌ وه‌رزێكدا.

رۆژنامه‌كه‌  ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ یانه‌ چینییه‌كه‌ خوازیاره‌ رامۆس به‌ بێ به‌رامبه‌ر  له‌ كۆتایی وه‌رزی 2020-2021 بباته‌ ریزه‌كانی پاش كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید له‌ 30 حوزیرانی 2021.

رامۆس له‌ ئێستادا 13 ملیۆن یۆرۆ له‌وه‌رزێکدا  له‌ ریاڵ مه‌درید وه‌رده‌گرێت و ئەگه‌ر به‌ ئۆفه‌ری یانە  چینییه‌كه‌ رازی بوو ، ده‌بێته‌ دووه‌م یاریزانی ئیسپانی خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ بێت له‌ جیهان ، له‌ پاش ئەندرێس ئینێستا كه‌ 25 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیسیل كوبی ژاپۆنی.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this