لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى بوون و شه‌رعیه‌تى یاسایی هه‌یه و ماوه؟

هەواڵی ناوخۆ
لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى له‌هه‌رێمى كوردستان كه لیژنه‌یه‌كى سه‌ر بهسهندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانه، له‌كۆتایی ساڵى 2012دا دووه‌م كۆنفرانسى خۆى به‌ست و له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوقى حزبى ده‌سته‌یه‌كى نوێى هه‌ڵبژارد، وا بۆ نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ ده‌چێت واتا دوو خوله ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ستبه‌كاره، به‌ڵام سستى لهكاروچالاكیهكانیدا هه‌یه، رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى هه‌ریه‌كه‌ى له‌لاى خۆیه‌وه گله‌یی و ره‌خنه‌ى له‌لیژنه‌كه هه‌یه و باس لهناكارایی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێكیان پێیان وایه ئه‌م لیژنه‌یه هه‌رنه‌ماوه و شهرعیهتیشى له‌ده‌ستداوه، ئه‌گه‌ر ماوه بۆچى بێ كار و بێ به‌رهه‌مه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و گله‌یی و پرسیارانه، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، دوو ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى لیژنه‌كه و دوو راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى به‌چه‌ند پرسیارێك دواند و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه راوبۆچوون و پێشنیاز و هۆكار و چارهسهركانیان خسته‌ڕوو:-
“ئه‌م لیژنه‌یه شه‌ش ساڵه هیچ كار و چالاكیه‌كى بۆ رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى ئه‌نجام نه‌داوه”
*لەسەرەتا له برزۆ ئه‌حمه‌د/ ئه‌ندامى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشیمان پرسى (له‌ئێستادا لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى بوونى هه‌یه و ماوه) ؟، ئه‌میش وتى:” له 2014 و 2015ه‌وه ئێمه یه‌كترمان وه‌ك پێویست نه‌بینیوه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سكرتێر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام نه‌داوه، سكرتێرى لیژنه‌م نه‌بینیوه داواى كۆبوونه‌وه بكات، له‌دواى ئه‌وه‌ى خۆى هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌رچوو، پاشان خۆى بهربژێركرد بۆ په‌رله‌مان ده‌رچوو، ده‌توانن لە بێستون نوری له‌سلێمانى و بێستون محەمەد له‌هه‌ڵه‌بجه و كاك فه‌رهاد و براده‌رى ترمان هه‌یه له‌دهۆك-ه و بزانن هیچ كۆبوونه‌وه و چالاكیه‌كمان ئه‌نجامداوه، ده‌توانم بڵێم لیژنه‌كه لهناویشا ناوى نه‌ماوه و بارهگاشى نه‌ماوه وهیچ شتێكى نه‌ماوه وه‌كو پێویست، هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ رێزم هه‌ركاتێك بڵێت ئه‌و لیژنه‌یه بوونى هه‌یه و كار و چالاكی هه‌یه من پێم ناڕاسته، ئه‌م لیژنه‌یه شه‌ش ساڵه هیچ كار و چالاكیه‌كى بۆ رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى ئه‌نجام نه‌داوه و هیچ كار ئاسانیهكى بۆیان نه‌كردووه، نه‌یتوانیوه له‌ژێر چه‌ترێكدا رۆژنامه‌نووسان كۆبكاتهو و سه‌رپه‌رشتیان بكات، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم بووەته هۆى پهرتهوازهبوونیشیان، بووەته هۆى كه‌وا ته‌نانه‌ت شارچێتى بكرێت له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا”.
“ئێمه ناتوانین سه‌رپه‌رشتى خۆمان بكه‌ین چ جاى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان”
*برزۆ ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌وه‌ى (بۆچى ئه‌و ماوه زۆره لیژنه‌كه هیچى نه‌كردووه و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه ناكه‌وێته ئه‌ستۆى هه‌موو ئه‌ندامان) ؟ وتى:” من له‌به‌رنامه‌ى راسته‌خۆش قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌كره‌م وتم به‌رپرسیارى یه‌كه‌م كاك جه‌لال-ه و ئه‌و په‌یوه‌ندى نه‌كات بڵێت كۆببینه‌وه و كار‌و چالاكی ئه‌نجام بده‌ین، تا بتوانین سه‌رپه‌رشتى رۆژنامه‌نووسان بكه‌ین، چونكه ئه‌ركى ئێمه‌ى به‌رپرسیار كه له‌و لیژنهیەین ده‌بێت ئێمه كۆیان بكه‌ینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیان بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ناتوانین سه‌رپه‌رشتى خۆمان بكه‌ین چ جاى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ش شانمان هه‌ڵى ده‌گرێت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه، به‌داخه‌وه ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانى لیژنه زۆریش كهمترخهمین، یه‌كێك له‌وانه من خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم، چونكه ئێمه دهستهیهكین هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان نه‌كردووه، به هیچ جۆرێك چالاكیمان نه‌بووه، بۆیه لیژنه‌كه هیچ شه‌رعیه‌تێكى نیه، لێره‌وه داوا له‌كاك جه‌لال ده‌كه‌م وه‌ك به‌رپرسى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له رێكبخات و لیژنه‌كه كارا بكه‌ینه‌وه و گۆڕانكارى تێدا بكه‌ین، ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ مێژوو ده‌كه‌م كاك زانا قادر له‌و لیژنه‌یه نه‌ما ئه‌و لیژنه‌یه تووشى له‌نگى بوو، په‌كى كه‌وت و هیچ شتێكى نه‌ما، رۆیشتنى گورزێكى گه‌وره‌بوو له‌لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى، به‌دڵنیایی پێت بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و بمایه ئه‌و لیژنه‌یه واى لێنه‌ده‌هات، ئه‌و به‌رنامه و پلانى جوانى هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانمان بۆ لیژنه‌كه”.
“به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سه‌ندیكا شه‌رعیه‌تى یاسایی ماوه و كارى خۆى ده‌كات”
*دواتر لە وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى (پاش نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ كاركردن، ئایا لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى شه‌رعیه‌تى یاسایی ماوه) ؟، فه‌رهاد ئه‌كره‌م/ ئه‌ندامى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى وتى:” به‌ڵێ تائێستا شه‌رعیه‌تى ماوه تاوه‌كو كۆنفرانسى لیژنه‌كه ده‌كرێت كارى خۆى ده‌كات و دواى سازدانى گۆنگره‌ى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، ئه‌وكات لیژنه‌یه‌كى نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، بۆیه به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سه‌ندیكا شه‌رعیه‌تى یاسایی ماوه و كارى خۆى ده‌كات، هه‌ر كۆنگره‌یه‌كى سه‌ندیكا ده‌كرێت بۆ چوار ساڵه، به‌ڵام هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنفرانسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخى كوردستان و قه‌یرانى دارایی حكومه‌ت و سه‌ندیكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌تى ماوه، لیژنه‌كان و لقه‌كان به‌ده‌نگى كۆنفرانس و گۆنگره شه‌رعیه‌تیان وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌تا كۆنگره‌ى داهاتوو كارى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخى كوردستان باشبوو، ئینشاڵڵا به‌م نزیكانه كۆنفرانسى لیژنه ئه‌نجام ده‌درێت، لیژنه‌كه ئێستا چاوه‌ڕوانى سه‌ندیكا ده‌كات بۆ ده‌رچوونى رێنمایی نوێ بۆ سازدانى كۆنفرانس”.
“باشترین كار ئه‌وه‌یه كهكارا بكرێته‌وه له‌وه‌ى كه بیر له‌ده‌زگایه‌كى نوێ بكرێته‌وه”
*سامان بریفکانی/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى به‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى (ئاخۆ كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كۆنفرانسى خۆنوێكردنه‌وه ببه‌ستێت) ؟ وتى:” به‌هۆى بوونى لیژنه‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى له‌ئێستادا وه‌ك ده‌زگایه‌كى فه‌رمى له‌كوردستاندا، باشترین كار ئه‌وه‌یه كهكارا بكرێته‌وه له‌وه‌ى كه بیر له‌ده‌زگایه‌كى نوێ بكرێته‌وه، بۆیه باشترین كات ئێستایه بۆ به‌ستنى كۆنفرانسێكى سه‌رتاسه‌رى به‌بێ ئه‌و ده‌زگا فهرمیهش رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى بێ خاوه‌نن و بێ پشتن، په‌رت و بڵاون، یه‌كگرتوو نین، ئه‌گه‌رچى گلهیهكى زۆرمان له‌كاره‌كان و چالاكیه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه هه‌یه كه ئێستا چه‌ق به‌ستووه و هیچ كارێكى نیه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نیه، هیچ چالاكیه‌كى نیه، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌ر له‌به‌ستنى هه‌ر كۆنفرانسێكى نوێبوونه‌وه یان كاراكردن، لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ دابمه‌زرێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنى كۆنفرانسێكى سه‌رتاسه‌رى، بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی كارگێڕى ئه‌و ده‌سته‌یه دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه كۆنفرانسێكى سه‌رتاسه‌رى له‌كوردستاندا ببه‌سترێ، بێگومان پێویسته ئه‌و كۆنفرانسه به‌زووترین كات ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان پاڵپشتیان هه‌بێت بۆخۆیان و له‌ژێر چه‌ترێك كۆببنه‌وه، بێگومان پێویستیشه پاڵپشتى له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان به‌ته‌واوى بۆ به‌ستنى ئه‌و كۆنفرانسه بكرێت و به‌ڕاى من باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سته‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی دوور لهحزبایهتى و لهبرادهرایهتى بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌جوانترین شێوه ئه‌و كۆنفرانسه ببه‌سترێ و هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ش كارا بكرێته‌وه”.
“ئه‌ندامان و ده‌سته‌ى كارگێڕى هه‌ر هه‌مووى بگۆڕدرێت و كه‌سانى لێهاتوو بهێنرێته پێش”
*سامان بریفکانی له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى تردا كه (ئایا ئێوه وه‌ك رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى به‌گشتى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌دان به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا یان له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆدان) ؟ وتى:” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه‌وا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاخود ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنكارانى وه‌رزشى یان رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێ، به‌ڵام له‌كاتى ئێستادا و له‌م بارودۆخه‌دا كه‌مێك ئه‌سته‌مه، بۆیه وه‌كو ده‌ڵێى باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه لیژنه‌كه كارا بكرێتههوه، به‌ڵام وه‌كو ئێستا نا، ئه‌ندامان و ده‌سته‌ى كارگێڕى هه‌ر هه‌مووى بگۆڕدرێت و كه‌سانى لێهاتوو بهێنرێته پێش، كار بۆ ئه‌وه بكرێ له‌و چه‌قبه‌ستویه ده‌ربهێنریت و ده‌ستبه‌جێ ده‌سته‌یه‌ك دابمه‌زرێ بۆ كاركردن بۆ به‌ستنى كۆنفرانسى گشتى به‌راى من ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره”.
“ئه‌گه‌ر كۆنفرانسێكى باش بكرێ، شته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن”
*دواى ئه‌وه له د.دڵشاد ئه‌حمه‌د/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى و سكرتێرى پێشووى لیژنه‌كه‌مان پرسى (لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جێى ره‌زامه‌ندى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى بووه) ؟ له‌وه‌ڵامدا وتى:” له‌ڕاستیدا ئه‌وكاته‌ى ئێمه له‌ساڵانى 2008 تا 2012 دیاره هه‌ندێك براده‌رى تریشمان له‌گه‌ڵ بوو له‌هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌وڵماندا تا سنورێك ده‌توانم بڵێم له‌دهۆك، له‌سلێمانى، له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌ناو هه‌ولێر له‌سۆران هه‌وڵێكى باشماندا له‌ڕووى كردنه‌وه‌ى خول و كۆمه‌ڵێك شتى تر، ئه‌وكاته تا كۆنگره‌ش كرا تا سنورێك جێى ره‌زامه‌ندى بوو، به‌ڵام گله‌یی و كه‌موكوڕیش هه‌بوو، نكۆڵى ناكرێ به‌هۆى بوونى حزبایه‌تى كه هه‌ر شتێك له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبایه‌تى بنیادنرا له‌وانه‌یه نه‌توانى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه هه‌ته به‌جێى بهێنى، ئه‌وه‌ى ئێستاش هه‌یه به‌ڕاستى دووره پهرێزیهك هه‌یه، گله‌یی هه‌یه به‌وه‌ى كه ئه‌ندامانى لیژنه كه‌متر ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌ویش هۆكاره‌كانى له‌وانه‌یه خودى خۆیان باشتر بزانن چیه، به‌ڵام من بیستوومه هه‌ندێك له‌ڕۆژنامه‌نووسان گله‌ییان هه‌یه و هیوادارم كه كاك جه‌لال بێته‌وه مه‌یدان و براده‌رانى تریش ئه‌ندامانى لیژنه‌ش زیاتر خه‌ریكى لیژنه‌كه بن و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى مه‌یدانى بكه‌ن كه هۆكاره‌كان چیه، ئینشاڵڵا من واى ده‌بینم ئه‌گه‌ر كۆنفرانسێكى باش بكرێ، شته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
“پێویستى بهكاراكردنهوه هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى هێنانه‌پێشه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك لهڕۆژنامهنووسانى لاو و تازه و خوێن گه‌رم”
*هه‌روه‌ها د.دڵشاد ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (ئایا لیژنه‌كه پێویستى به‌وه‌یه كارا بكرێته‌وه و چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك؟)، وتى: سه‌باره‌ت بهكارا بوونه‌وه‌ى لیژنه، بیگومان له‌خودى سكرتێرى لیژنه به‌ڕێز كاك جه‌لال و براده‌رانى تریش بپرسى به‌دڵنیایی رازى نین له‌شێوازى كاركردنیان، ئه‌ویش به‌هۆى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى ده‌ره‌كى و فاكته‌رى ناوخۆیی، به‌ڕاستى پێوسته لیژنه‌كه كارا بكرێته‌وه، پێویسته كاراتر بێ له‌هه‌موو شاره‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى من لهكۆمێنتهكان و لهنووسینهكان، لهبهدواداچوونهكان ده‌خوێنمه‌وه و ده‌بیستم كه گله‌یی زۆر هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویستى بهكاراكردنهوه هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى هێنانه‌پێشه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك لهڕۆژنامهنووسانى لاو و تازه و خوێن گه‌رم، ئه‌وانه‌ى پێشووتریش وه‌ك شاره‌زایی و ئه‌زموون كارى زیاتر بكه‌ن، به‌هیواى سه‌ركه‌وتن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
41 بەرپرسی عێراقی دەدرێنە دادگای لاهای
2020-08-10 -
بڕی 7.7 ملیار دۆلار بۆ سوریا کۆکرایەوە
2020-07-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17