فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەیەکی شاری بەغدا کەوتەخوارەوە

وێنەی فڕۆکەکە
SNN-
ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی عێراق دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا گرتووە لە ناوچەی جادرییەی بەغدا، کە هەڵگری بۆمب بووە و کەوتۆتەخوارەوە بۆ سەر بینایەک.
بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی، “فڕۆکەکە بێفڕۆکەوان بووە و بۆمب و تەقەمەنی زۆری پێ بووە، کەوتۆتە سەر بینایەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی جادریە”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “فڕۆکەکە زیاتر لە دوو کیلۆ گرام تەقەمەنی پێبووە لەلایەن تیمی تایبەتی هەڵگرتنەوەی بۆمبەوە پووچەڵکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی