پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وەڵامی پەروەردەی هەولێر دەدەنەوە

0
793

SNN-

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایدەگەیەنن ” دەبوایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ئاستی هۆشیاری پەروەردەییدا بوایە و لە پێناو خەمخۆرییان بۆ کەرتی پەروەردە پێشوازییان کردبا لەو هەنگاوە نەک سەرتاپای بپۆشرێت بە رق و حەسادەتی سیاسی”.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی لە گەڕەكێكی ئەو شارە دانا.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکەن “ئەمڕۆ هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی دانا لە گەڕەکی شەهیدانی هەولێر”.

دەشڵێن: “هەڵبەت، بڕیاری دروستکردنی دوابەدوای ئەوە هات کە جەنابیان ئاگادار کرانەوە کە ئەو گەڕەکە قوتابخانەی پێویستە و ساڵی پاریش سەرۆکی پەرلەمان و وەفدی یاوەری سەردانی ئەو گەڕەکەیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ یەکێک لە قوتابخانەکانیان بەهۆی کەمترخەمی خزمەتگوزازی”.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە “دروستکردنی قوتابخانەیەک خزمەتێکی کەم و بچوکە، بەڵام هەرێمی کوردستان بە گشتی دەناڵێنێت بە کەمی بینای قوتابخانە، بە جۆرێک کە زیاتر لە (1700) قوتابخانە خوێندنی دوو دەوامیی تێدایە و (139) قوتابخانە سێ و چوار دەوامییە، تەنانەت لەم سەردەمەدا (30) قوتابخانەی گڵ و قوڕمان هەیە”.

روونکردنەوەکەی راهی رەهبەر  و شەمۆل ئاشتی، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێن: “دەبوایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ئاستی هۆشیاری پەروەردەییدا بوایە و لە پێناو خەمخۆرییان بۆ “کەرتی پەروەردە پێشوازییان لەو هەنگاوە بکردایە نەک سەرتاپای بپۆشرێت بە رق و حەسادەتی سیاسی و وەک لقێکی حزبی خۆیان دەرخەن، بەداخەوە، ئەم جۆرە ئەقڵیەت و بیرکردنەوەیە بۆتەهۆی دواکەوتنی کەرتی پەروەردە لە هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەكدا پێشتر رایگەیاندبوو، ئەم كارانە دەبێت لەڕێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەكان پەسەند كرابن و تێچووەكان دیار بن و بەو مەرجە ئەندازیارییانە بێت كە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this