فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە ئاسمانی سوریا فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی هەراسان دەکات

0
449

SNN-

فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل فڕۆکەیەکی سڤیلی ئێرانی سەر بە هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر هەراسان دەکات کە بەڕێگەوە بووە بەرەو بەیروت بچێت.

بەهۆی هەڵبەز و دابەزی فڕۆکەکەشەوە ژمارەیەک سەرنشینی ناو گەشتەکەی هێڵی ئاسمانی ئێران بریندار بوون کاتێک بەسەر ئاسمانی سوریاوە بوون.

بە پێی داتاکان کە پاش نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە کراوە، دەرکەوتووە کە هیچ لادان و سەرکێشییەکی نەکردووە کە جێی باس بێت.

فڕۆکە ئێرانییەکە پاش نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت لە لوبنان، هەموو سەرنشینەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت و بریندارەکانیش چارەسەر کراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this