سێ ناوبژیوانی كاراتی كه‌ركوك به‌شداری خولێكی ئۆنلاینی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن

0
163

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

  یه‌كێتی  كاراتی وڵاتانی عه‌ره‌بی   خولێكی  ناوبژیوانی  له‌ رێگەی ئۆنلاینه‌وه‌ ئه‌نجامدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ناوبژیوانانی  كوردستان و عێراق به‌شدارییان تێدا كردبوو لە خولەکە سێ ناوبژیوانی كاراتی شاری كه‌ركوك  به‌شدارییا تێدا کردووە.

له‌م بارەوە حسێن عه‌باس  یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌ بوو بە (SNN Sport ) رایگەیاند:”خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی كاراتی وڵاتان عه‌ره‌ب  له‌ رۆژانی 25-27ی حوزیرانی 2020 ئه‌نجامدرا “.

هه‌روه‌ها وتی:” سێ ناوبژیوان له‌ شاری كه‌ركوك به‌شداریمان  له‌ خوله‌كه‌ كرد كه‌ بێجگە  له‌ خۆم هه‌ر له‌ یه‌ك پشتیوان سه‌ید گوڵ و ماجید خه‌یروڵا  بوون “.

وتیشی:” وانه‌كانی خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ ( د. مشرف ئەلشهری ، د. عیماد ئەلسرسی ومه‌نسور سوڵتان ) وترانه‌وه‌ و تایبه‌ت بوون به‌ یاساكانی كاتا و كۆمێت و چه‌ند لایه‌نێكی تری تایبه‌ت به‌ ناوبژیوانی كاراتی “.

حسێن عه‌باس لە کۆتایدا وتی:” سه‌رباری ئه‌وه‌ی خوله‌كه‌  له‌ رێگەی  ئونلاینه‌وه‌  شه‌وانه‌ بوو، به‌ڵام سوودێكی زۆرمان لێبینی به‌ تایبه‌تی  كه‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوبژیوانی كاراتیی تیایدا خرابوونەروو”.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this