
وێنە: SNN
مەودا مستەفا
کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاری میلی گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر کەوتەوە و سەدان دوکان سوتان.
پەیامنێری SNN رایگەیاند: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون و دوای سێ کاتژمێر توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام زیانێکی زۆر بەر دوکاندارانی بازاڕە میلییەکە کەوتووە کە بە بازاڕی (سیمی) ناودەبرێت.
سەباح عەلی، خاوەنی یەکێک لەو دوکانانە بە SNNی راگەیاند: ژمارەی ئەو دوکانانەی کە سوتاون زیاترە لە 200 دوکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمە یەکەمجار نیە رووداوی لەو شێوەیە لە بازاڕەکە رووبدات، ساڵی رابردوو لە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان بازاڕەکە سوتا و هێشتا قەرەبوو نەکراوینەتەوە، بۆیە داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان قەرەبووی زیانەکانمان بکەنەوە”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتوون، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەرگری شارستانی هەولێریش رایگەیاندووە: سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.




لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی