
ژنە چالاکوانە ئەڵمانیەکە
SNN
دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە هێلا میڤیس ژنە چالاكوانی ئەڵمانی لە بەغدا رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە ئازادكرا.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزە عیراقییەكان لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێلا میڤیس ژنە چالاكوانی ئەڵمانیان لە بەغدا ئازادكرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەمنزیکانە وردەکاری رفاندنی ژنە چالاکوانەکە بۆ هەموولایەک ئاشکرادەکەین”.
لە چەند ڕۆژی رابردوودادا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا هێلا میڤیس كە لە بوارەكانی كلتور و ڕۆشنبیریدا كاردەكات و بەڕێوەبەری بەشی كلتورییە لە پەیمانگای “Goethe-Institut Irak”ی ئەڵمانی لە عێراق رفێنرا، رفاندنی ئەو ژنە ئەڵمانییە کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17