ئه‌ندامێكی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌پاڵێوێت

0
308
وه‌لید زه‌یدی

SNN Sport

وه‌لید زه‌یدی  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییهی عێراقی‌ خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی  تۆپی پێی عێراق  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو راگه‌یاند.

زه‌یدی له‌ میانه‌ی پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی:” پاڵاوتنمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق پاشەگه‌زبوونه‌وه‌ی نیه‌ و پاڵپشتیم هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ ، به‌ڵام  له‌ یه‌ك حاڵەتدا پاشه‌كشێ ده‌كه‌م ئەگه‌ر كه‌سایەتییەكی وه‌رزشی له ‌من شایسته‌ تر بیەوێت خۆی بپاڵێوێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ،به‌ڵام تا ئێستا نه‌مه‌نزانیوه‌ ئه‌و كه‌سیاتییه‌ كێیه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌كه‌ عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش بێت پاشه‌كشێ ده‌كه‌م ، چونكه‌ ده‌رجال سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌كات و من به‌شێكم له‌و پرۆژه‌یه‌ و هیچ پاشه‌كشەیه‌كم له‌و پرۆژه‌یه‌ نه‌كردووه‌ “.

زه‌یدی لە کۆتایدا  دووپاتی كرده‌وه‌ :” کە لێهاتوویی و توانای هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتیه‌كه‌ و گه‌شه‌پێدانی تۆپی پێی عێراق به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ كارگێرییه‌ كه‌ڵەكە بووه‌ی هه‌یه‌تی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كه‌م له‌م باره‌یه‌وه‌ كارێكی پێش وه‌خته‌یه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this