له‌ كاتی ئاهه‌نگگێڕان بۆ‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پریمه‌رلیگ دزی لە ماڵی ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوڵ دەکرێت

0
208
فابینهۆ، ئەلیسۆن، فێرمینۆ

SNN Sport

رۆژنامه‌ی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ئاشكرایكرد كه‌ ماڵ و ئۆتۆمبێلی فابینهۆی به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌ر پوڵ  له‌ کاتی ئاهه‌نگگێڕان بۆ‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پریمه‌رلیگ دزراون.

رۆژنامەکە دەڵێت :” پۆلیس بابه‌ته‌كه‌ی دووپات كردووەته‌وه‌ و دزه‌كان چونه‌ته‌ خانووه‌كه‌ له‌وكاته‌ی كه‌سی تێدا نه‌بوو”.

هه‌ر له‌م رووەوە‌ تۆڕی ( لیڤه‌رپوڵ ئیكۆ ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد دزه‌كان  خشڵی گرانبه‌ها و ئۆتۆمبێلێكی ( ئۆدی ) له‌ جۆری(RS6 Avant)كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ 109هه‌زار دۆلاریان دزیووه‌.

هه‌روه‌ها تۆڕه‌كه‌ وتی:” دزینه‌كه‌ له‌ نێوان كاتژمێر 3:00ی ئێواره‌ و 4:00ی به‌رەبه‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوودا روویداوه‌ ، كه‌ هیچ كه‌س له‌ ماڵی یاریزانه‌كه‌ نه‌بووه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this