ریاڵ مەدرید گرێبەستی سێ لە باشترین یاریزانەکانی نوێ دەکاتەوە

0
1045
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی سێ یاریزانی  هێڵی بەرگری نوێ دەکاتەوەو دەیەوێت لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدەن.

پێگەی ABC |ی ئیسپانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە،یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی هەریەکە لە رامۆس، ڤاران و کارڤاخال نوێ دەکاتەوە، بەڵام گرێبەستی رامۆس پێش دوو یاریزانەکەی تر لە کۆتایی ئەم وەرزە نوێ دەکاتەوە، کە لە حوزەیرانی 2021 کۆتایی دێت و تا ساڵی 2022 نوێی دەکاتەوە.

هەروەها دواتر یانەکە لە وەرزی داهاتوو  گرێبەستی هەردوو یاریزان کارڤاخال و ڤاران نوێ دەکاتەوە، کە گرێبەستەکانیان لە 2022 کۆتایی دێت و یانەکە ئامادەیی نیشانداوە تا ساڵی 2024 ئەو دوو یاریزانە لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە دۆخێکی باش تێدەپەڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی توانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بباتەوەو بۆ جاری 34 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان.

یانەکە ئامانجێکی تری گەورەی هەیە، دەیەوێت لە یاری مانچستەرسیتی بگەڕێتەوەو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەربکەوێت، کە یاریەکە لە 7ی ئابی داهاتوو لە یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر ئەنجام دەدرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید بە نیازە هیچ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام نەدات و دەستبەرداری هەریەکە لە جەیمس رۆدریگێز و گاریس بەیڵ ببێت، لەگەڵ ئەوەدایە چەند یاریزانێكی تری بە خواستن بە یانەکانی تر بدات، ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانەی بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێیکەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this