دوو هەزار و 485 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنابوون

0
297

SNN

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 485 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 863 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 90 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” 2 هه‌زار و 485 حاڵەتی نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “90 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا هه‌زار و 863 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 104 هه‌زار و 411 كه‌س تووشبوون، 71 هه‌زار و 268 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 456 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 4 هه‌زار و 212 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this