لە چاكسازی گەورانی هەولێر زیندانەیەکی دیکە گیانیلەدەستدا

0
151

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر رایدەگەێنێت: یەكێك لە زیندانیەكانمان كەمێك پێش ئێستا گیانیلەدەستدا، بەڕەگەز کوردەو ماوەی دوو مانگە لەنەخۆشخانەیە ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

هێمن فاروق، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازای گەورانی هەولێر بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكێك لە زیندانییەكانمان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیلەدەستداوە، کە بەرەگەز کوردەو
بەپێی مادەی 406 سزادراوە لەسەر کوشتن، ئەمڕۆش بەهۆی جەڵتەی دڵ لەنەخۆشخانەی سەردەم گیانیلەدەستداوە.

لەبارەی دۆخی مانگرتوانیشەوە وتی، “ئێستادا هیچ زیندانیەک مانی نەگرتووە و دۆخی زیندانیانیش باشە و هیچ کێشەیەکیان نەماوە”.

ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە زینداندا لە ماوەی یەک هەفتەدا، ئەویتر کە گیانیلەدەستدا بەڕەگەز عەرەبوو، بەپێی مادەی 4ی تیرۆر زیندانی کرابوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this