به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌  یانه‌كانی عێراق مه‌ترسی مایه‌پوچبوونیان له‌ سه‌ره‌

0
103
یانه‌كانی عێراق

SNN Sport

یانه‌كانی عێرا ق به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاری بووه‌، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مایه‌پوچبوون ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ ئاگا له‌ یانه‌كانی عێراق  کە راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە وتی: ” تیپه‌كانی تۆپی پێ له‌ خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مایه‌پوچبوون ده‌بنه‌وه‌  له‌ وه‌رزی نوێدا به‌ هۆی نه‌بوونی پارەی ته‌رخانكراو بۆ یانه‌ دامه‌زراو‌ییه‌كان “.

هه‌روه‌ها وتی ” ئاراسته‌یه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆ تێركردنی یانه‌ نه‌وتییه‌كان ، هه‌روه‌ها به‌رزی كرێی ناوبژیوانان له‌ نێو ته‌رازوویه‌كی خاڵی  له‌ یه‌كێتی تۆپی پێ و كه‌می داواكاری كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان  هۆکارن بۆ مایەپوچبوونی بەشێک لە یانەکان”.

جێی باسه‌ خولی نایابی غێراق  له‌ 20ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this