بۆیەكەمجار سەنتەری راهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە دەكرێتەوە

0
183

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەپاڵپشتی دارایی رێكخراوی (ڕیچ)ی نێودەوڵەتی و بە دابینكردنی ئامێر و پێداویستییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بۆ یەكەمجار سەنتەری راهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە دەكاتەوە، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەڵەبجەش باس لە گرنگی كردنەوەی ئەو سەنتەرە دەكات.

سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی رەخساندنی هەلیكار بۆ هاووڵاتییان و هاوكات كارئاسانی زیاتر بۆ خاوەن پیشەكان و بە ئەكادیمیكردنی پیشەكانیان و كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆیان، بەهاوكاری دارایی رێكخراوی (ڕیچ)ی نێودەوڵەتی بۆیەكەمجار هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم سەنتەری راهێنانی پیشەیی لەهەڵەبجە دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاری سەرەكی ئەم سەنتەرە گرنگیدانە بەو پیشەو كارانەی كە لە سنوورەكەدا بونیان هەیە لە ڕووی كاری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و گەشتیاری و پیشە ئەلیكترۆنییەكان و كارە دەستییەكان، بەجۆرێك لەم سەنتەرەدا خولی تایبەت بە فێربوونی ئەو پیشەوكارانە دەكرێتەوە و پێویست بەوەنەكات هاووڵاتییانی ئەم سنوورە روولە شارێكی دیكە بكەن بۆ فێربوونی ئەو پیشانە، وادەكات تاكێی بەرهەمێن دروستبكەین لە جیاتی تاكێكی بەكاربەر.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بینای تایبەت بەو سەنتەرەمان دابینكردووە و هاوكات هەر لەسەر میلاكی خۆمان ستافێكی تایبەت بە بەڕێوەبردنی سەنتەرەكەمان دیاریكردووە چونكە لە ئێستادا حكومەت هەموو جۆرە دامەزراندێی راگرتووە، بۆیە تەنها ماوەتەوە كە ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە ئامێرو كەرەستەكانی ناو سەنتەرەكە بهێنێتە ناو بیناكە و بەڕووی هاووڵاتییاندا بیكەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this