به‌ هۆی پێشێلكردنی یاساكانی مادده‌ وزه ‌به‌خشه‌كان پاڵه‌وانێكی جیهان رادەگیرێت

0
111
ئیلیا مۆتۆنۆ مانانگۆی

SNN Sport

یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدان، راكه‌ری كینی ( ئیلیا مۆتۆنۆ مانانگۆی ) پاڵه‌وانی پێشووی جیهان له‌ راكردنی 1500م به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ر اگرت، ئەمەش به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی مادده‌ وزەبه‌خشه‌كان.

یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” سزای راگرتنی كاتی ده‌رهه‌ق به‌(مانانگۆی ) دووپات ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆی ئاشكرا نه‌كردنی شوێنی ئاماده‌بوونی ، کە ئەمەش پێشێلكردنی  یاساكانی مادده‌ وزه‌به‌خشه‌كانە “.

هه‌روه‌ها وتی:” سزای راگرتنەکە رێگری له‌ مانگۆی ده‌كات به‌شداری له‌ هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك یان چالاكییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ وه‌رزش بكات ، تا ده‌رچوونی بریاری كۆتایی پاش ئه‌نجامدانی دانیشتنی گوێگرتن لە یاساكانی ئاژانسی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده ‌وزه‌به‌خشه‌كان و رێساكانی یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی “.

له‌ لێدوانێكیدا  له‌ سه‌ر بریاری راگرتنی مانانگۆی روونیكرده‌وه‌و رایگەیاند:” له‌و كاته‌وه‌ی گوێبیستی بریاره‌كه‌ بووم‌ ، ئازار جه‌سته‌ی داگرتووم به‌ هۆی ئاماده‌ نه‌بوونم بۆ سێ جار  له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ، سه‌رجه‌م رووداوه‌كان له‌ 2019 روویاندا ، دۆسیەکەم په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌كرای وه‌رزشییه‌وه‌، تۆماره‌كه‌م بێگه‌رده‌ “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this