ریاڵ مەدرید 180 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەستدەکەوێت

0
403
بەیڵ و جەیمس

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت و لە ئێستاشدا بەهۆی خراپی دۆخی یانەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سوودێکی باش بە یانەکە دەگەیەنێت.

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆی شەممەدا بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە لە فرۆشتنی هەریەکە لە ئەشرەف حەکیمی و  خافێر سانچێز بڕی 43.5 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، لە گواستنەوەی ئەم هاوینە دەیەوێت جەیمس رۆدریگێز و لۆکا یۆڤیچیش  و گاریس بەیڵ بفرۆشێت،لە فرۆشتنی هەموو ئەم یاریزانانە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ دەستدەکەوێت.

لەسەر فرۆشتنی گاریس بەیڵ رۆژنامەکە نوسیویەتی، لە ئێستادا فرۆشتنی ئەم یاریزانە بە نسبەت یانەی شاهانەوە ئاڵۆزە، چونکە بەیڵ بە هیچ شێوەیەک نایەوێت مەدرید جێبهێڵێت، ئەو دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و ئامادەیی نیشانداوە تا 2022 بمێنێێتەوە.

ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵە لەگەڵ بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز  ولۆکا یۆڤیچ دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زیدان نایەوێت پشت بە ئەو سێ یاریزانە ببەستێت و لە پلانی خۆی بۆ یارییەکان ئەم وەرزە دوریخستوونەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this