بنكه‌ى سه‌ربازى بسمایه راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كرایه‌وه

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى | فۆتۆ: Sgt. Robert G Gavaldon / US Marine Corps
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بنكه‌ى سه‌ربازى (بسمایه)ى راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كرده‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكرده‌وه، “هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به فه‌رمى بنكه‌ى سه‌ربازى بسمایهیان چۆڵكردووه و راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقییان كردووه‌ته‌وه، له ئێستادا هێزه عێراقییه‌كان له‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا جێگیر كراون”.
بنكه‌ى سه‌ربازى بسمایه كه ده‌كه‌وێته باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا هێزه‌كانى ئیسپانیا و ئه‌مریكاى تێدا جێگیربوون كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
پێشتر فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق بڵاویكرده‌وه، “هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێى راگه‌یاندوون كه بنكه‌كه راده‌ستى ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه”.
راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و بنكه‌یه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینى چوار مووشه‌كى كاتیۆشا ئاراسته‌ى ئه‌و بنكه‌یه كران، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى لێ نه‌كه‌وته‌وه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17