گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 25/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 25/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (25/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تیرشتیگن، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە پێشوودا.
- یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەو ئامادەیی نیشانداوە بۆ نوێکردنەوەی و پێشتر یانەکە لەگەڵی رێککەوتووە.
- ئەوەی بە لای یانەکەوە پێشینەیە لە ساڵانی داهاتوو یاریزانێکی سەرەکی بێت.
- ئۆمتیتی بەرگری لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئەو یاریزانە گرێبەستی لە یانەکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا بۆ هاتووەو نایەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
- یانەی فینلابرادا لە نەخۆشخانەیە و یاریزانەکانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
- پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی جام و مباپی تووشی پێکان بوو.
سپۆرت:
- کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە.
- یانەی بەرشەلۆنە سەرەتا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە لاوەکانی ئەکادیماکەی دەستپێدەکات کە داهاتوویەکی گەورە چاوەڕوانیان دەکات.
- ئاراخۆ، کۆیادۆ، فاتی، ریکی پویگ، لەگەڵ یاریزانە لاوەکانی تری وەکو پیدری و ترینکاو، لەوانەیە ئیریک گارسیاش پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ گرێبەستی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەکات.
- نەیمار جامی فەرەنسا بە پاریس سانجێرمان دەدات و 1-0 لە سانت ئیتیان دەبەنەوەو مباپی تووشی پێکان دەبێت.
مارکا:
- یانەی ریاڵ مەدرید بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە فرۆشتنی یاریزانەکانی بەدەستی بهێنێت.
- یانەی شاهانە لە فرۆشتنی هەریەکە لە ئەشرەف حەکیمی و خافێر سانچێز بڕی 43.5 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، لە گواستنەوەی ئەم هاوینە دەیەوێت جەیمس رۆدریگێز و لۆکا یۆڤیچیش و گاریس بەیڵ بفرۆشێت،لە فرۆشتنی هەموو ئەم یاریزانانە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ دەستدەکەوێت.
- یاریزانانی یانەی فینلابرادا دەبرێنە نەخۆشخانەو تووشی کۆرۆنا دەبن و ئەم یانەیە 16 یاریزانی لە ئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
ئاس:
- لالیگای بنزیمە.
- فەرەنسیەکە ئەم وەرزە زۆرترین خاڵی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە کە توانیویەتی 21 گۆڵ لە خولەکە بکات و 16 خاڵی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە.
- بەڵام میسی هەرچەندە 25 گۆڵی کردووە، توانیویەتی 11 خاڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەدەست بهێنێت.
- یانەی پاریس سانجێرمان دڵەڕاوکێی بۆ پێکانەکەی مباپی هەیە و لەوانەیە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان نەکات، ئەمەش بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا دژی سانت ئیتیان تووشی بوو.
- یانەی فینلابرادا بە بێ پزیشک سەفەری کردووە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی لە خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا و ئێستا زۆربەی یاریزانەکانی تووشی کۆرۆنا بوون و یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیاش پرسیار دەربارەی پرۆتۆکۆڵی خولەکە دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆمپانیایەکی جیهانی: نرخی نەوت ناجێگیرە
2020-07-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی