سپوتنیک: ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی دەریای ناوەڕاست دەکات

0
628
كه‌شتییه‌كى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى ئه‌مریكى له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست | فۆتۆ: AFP

SNN

ئاژانسی سپوتنیکی رووسی بڵاویکردەوە، ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری رەوانەی کەناڵی سوێس و دەریای ناوەڕاست کردووە و لەگەڵ هێزی ئاسمانی یۆناندا مەشق و راهێنانی سەربازی لە نزیک دوورگەیەکی یۆنان ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، کەشتی USS Dwight D. Eisenhowerی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی، لەگەڵ 12 کەشتیی جەنگی یاوەریدا گەیشتوونەتە دەریای ناوەڕاست و بڕیارە لەگەڵ هێزی ئاسمانی یۆنان مەشق و راهێنانی سەربازی لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی کریتی یۆنان بکەن.

سپوتنیک ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کەشتیە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا فڕۆکەی ناوەکی هەڵگرتووە.

ئەو هەنگاوەی سوپای ئەمریکا و یۆنان لەکاتێکدایە، تورکیا هەوڵی گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لەو ئاوانەدا دەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this