كاتانیچ  نیگه‌رانه‌  ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

0
192
کاتانیچی راهێنەری عێراق

SNN Sport

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كاتانیچی سلۆڤینی و  راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، نیگه‌رانی ناوبراوی ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی  گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022ی قەتەر، به‌ تایبه‌تی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق و به‌رده‌وامی خوله‌كانی ئەو وڵاتانەی کە له‌ گروپی سێیه‌م شان به‌ شانی عێراق یاری دەکەن و  ئەوانیش بریتین لە ئێران ، به‌حرەین ، هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” كاتانیچ  نیگه‌رانه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ و خوازیار بوو به‌ سازكردنی  پاڵه‌وانێتییەکی‌ به‌هێزكردن‌ كه‌ بڕیار بوو پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی داهاتوو ساز بكرێت ، ئەمەش بۆ وه‌ستان له‌ سه‌ر ئاستی یاریزانان و بڕیاردرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ” .

هه‌روه‌ها وتی:” راهێنه‌ر به‌دواداچوون بۆ ئاستی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان ده‌كات  له‌ میانه‌ی ئاستیان  له‌ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ ئاگا نیه‌  له‌ سه‌ر ئاستی یاریزانانی ناوخۆ لە وڵاتەکەدا “.

كاتانیچ پێشتر لیستێكی  بانگهێشتكردبوو كه‌ له‌ 35 یاریزان پێكهاتبوون  له‌ نێویان یاریزانی پیشه‌گه‌ر و ناوخۆی  باشی تێدا بوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this