راهێنەرێکی شاری کەرکوک هه‌نگاوێک بۆ خزمەتکردنی یاریزانانی شارەکەی دەنێت

0
291
دارەوان قادر

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

دارەوان قادر یه‌كێكه‌ له‌ راهێنه‌ره‌  دیاره‌كانی كوردستان و كه‌ركوك ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری تردا هه‌ستان به‌ دروستكردنی تیپێك  کە سه‌رجه‌م یاریزانانی كه‌ركوكی کۆکردووەتەوەو رۆژانە مەشق و راهێنانیان پێدەدات.

دارەوان قادر  سه‌باره‌ت به‌ تیپه‌كه‌ و ئامانج و گرفته‌كانی بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN Sport) وتی:” تیپه‌كه‌  له‌ 15/6/ 2020 ‌وه‌ دروست كراوه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی له‌ یاریزانه‌ دیاره‌كانی كه‌ركوكه‌ ناومان لێناوە ( هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ستێره‌كانی كه‌ركوك ) و تا ئێستا چه‌ند یارییه‌كی  دۆستانمان له‌ ناو كه‌ركوك و شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ “.

روونیکردەوە :” ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ تیپه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، وه‌كو ده‌زانن ئەم شارە خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزە له‌ ناوخۆ یاخود له‌ یانه‌كانی كوردستان و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ چالاكی و خوله‌كان وه‌ستان و له‌ پێناو به‌رده‌وامبوونیان و پارێزگاری له‌ ئاستیان ئەم بیرۆكه‌یەمان پەیڕەوكرد”.

ئه‌و راهێنه‌ره‌ وتیشی:” بیرۆكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی باشی هه‌بووه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ش گوێ رایه‌ڵییه‌كی باشیان هه‌یه‌ ستافێك له‌ راهێنه‌رانی خۆبه‌خش یارمه‌تیم ده‌ده‌ن كه‌ پێكهاتوون له‌ كاپتن محەمەد عەبدوڵا وه‌كو راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان ، ره‌مزی ساڵح و جه‌عفه‌ر یاسین  یارمه‌تیده‌رم بوون”.

لە کۆتایدا رایگەیاند:” تا ئێستا  رووبەڕووی هیچ گرفتێک نەبووینەتەوە، چونكه‌ هه‌نگاوه‌كه‌مان پلاندارێژراو بوو،چه‌ند لایه‌نێک هاوكارمان بوون‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this